سی پی جەی لە بارەی سلێمان ئەحمەدەوە داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

هەردوو ڕێکخراوی کۆمیتەی تۆڕی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (سی پی جەی) و گرووپی مافەکانی مینا (ئێم ئاڕ جی)، داوایەکی بەپەلەیان ئاڕاستەی لیژنەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، کە تێیدا داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن چارەنووسی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ئاشکرا بکەن.

دوێنێ، کۆمیتەی تۆڕی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆى بڵاوی کردووەتەوە، کە ڕۆژی ١٢ـی نیسان بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپی مافەکانی مینا، داواکارییەکی بەپەلەیان ئاڕاستەی لیژنەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و داوای ئاشکرا کردنی چارەنووسی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەکەن، کە لە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە هەرێمی کوردستان دەستگیر کراوە.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ڕۆژنامەنووسە، پاش سەردانکردنی خێزانەکەی لە سووریا و گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان دەستگیر کراوە، لەو کاتەوە دەسەڵاتداران نە شوێن و ئەو نە تۆمەتانەی “ئەگەر هەبێت” ئاڕاستەی کراوە ئاشکرایان کردووە.

سی پی جەی باسی لەوەشکردووە، بەپێی ئامارەکانیان لە ئێستادا سێ ڕۆژنامەنووس لە هەرێمی کوردستان لە زیندانەکانی دەسەڵاتدان و سلێمان ئەحمەدیش یەکێکە لەو ڕووژنامەنووسانە.

ش. ئـ

Comments are closed.