چین مانۆڕی سەربازی لە نزیک تایوان دەستپێکرد

ناوەندی هەواڵەکان

وتەبێژی حکومەتی چین ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای وڵاتەکەمان دەستیکرد بە ئەنجامدانى مانۆڕێکی سەربازی دوو ڕۆژە لە دەوروبەرى دوورگەی تایوان، دەشڵێت، ئەو مانۆڕە کاردانەوەى توندە بۆ لایەنگرانی سەربەخۆیی لە تایوان و هۆشدارییەکی توندیشە بۆ ئەو وڵاتانەى دەیانەوێت دەستوەردان لە کاروبارى ناوخۆى چین بکەن.

لی شی وتەبێژی حکومەتی چین سەبارەت بە دەستپیکردنی مانۆڕی سەربازی سوپای وڵاتەکەی لە دەوروبەری تایوان بەم شێوەیە بۆ ئاژانسی شینگوای چینی دوا.

لی شی وتەبێژی حکومەتی چین ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای وڵاتەکەمان دەستیکرد بە ئەنجامدانى مانۆڕێکی سەربازی دوو ڕۆژە لە دەوروبەرى دوورگەی تایوان.

دەشڵێت، ئەو مانۆڕە کاردانەوەى توندە بۆ لایەنگرانی سەربەخۆیی لە تایوان و هۆشدارییەکی توندیشە بۆ ئەو وڵاتانەى دەیانەوێت دەستوەردان لە کاروبارى ناوخۆى چین بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، سێ ڕۆژ لەمەوبەر لای چینگ تێ وەک سەرۆکی نوێی تایوان لە خولی سێیەمی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لە مەراسیمی سوێندخواردنیدا نیازی خۆی بۆ جیابوونەوە لە چین و سەربەخۆی وڵاتەکەی دووبارە کردەوە.

جێگای ئاماژەیە، بەرپرسانی چین هەمیشە دژی سەربەخۆیی تایوان بوون و پێیان وایە کە ئەم بابەتە دەبێتە تێکدانی یەکپارچەیی خاکی چین.

ڕ.ش

Comments are closed.