ناوەندی هەواڵەکان
بەرپرسی کەرتی تەندرووستی فەڵەستین ئاشکرای کرد، کە لە تۆپباران و بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە ٣٥ هاوڵاتی فەڵەستینی کوژراون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەشی تەندرووستی چەکدارانی حەماس، ڕایگەیاند لە تۆپباران و بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، ٣٥ هاوڵاتی فەڵەستینی کوژراون، هەروەها لە شاری ڕەفەح لەنێوان چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیلدا شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە.
هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان لە سێ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامە و لە ئێستادا بەرەو گەڕەکی یەبنا لە ڕۆژئاوای ڕەفەح پێشڕەوی دەکات.
لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باکوور و باشووری غەزە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، سەدان هەزار فەڵەستینی کۆچبەر بوون و لە سەر زێدی خۆیان هەڵکەندراون، هاوکات ئیسرائیل دەرگای مرۆیی هاوكارییەکانی بۆ خەڵکی غەزە داخستووە.
ب.گ
Comments are closed.