لەبارەى کۆتایهێنان بە هێرشەکانى بۆسەر ڕەفح ئیسرائیل ڕوونکردنەوە دەدات

ناوەندی هەواڵەکان

دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، پاش ئەوەی زۆرینەی ئاوارەکان شاری ڕەفحیان چۆڵکرد پێدەچیت لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا هێرشەکانى وڵاتەکەمان لە ڕەفح کۆتایی بێت، دەشڵێن، دواتر بڕیار دەدرێت لەسەر ئەوەی، کە ئایا جەنگی غەزە لە پێشینەی هێرشەکانمان بێت یاخود لوبنان.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل لەبارەى کۆتاىهێنان بە هێرشەکانى وڵاتەکەیان بۆسەر ڕەفح بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، پاش ئەوەی زۆرینەی ئاوارەکان شاری ڕەفحیان چۆڵکرد پێدەچیت لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا هێرشەکانى وڵاتەکەمان لە ڕەفح کۆتایی بێت .

دەشڵێن، دواتر بڕیار دەدرێت لەسەر ئەوەی، کە ئایا جەنگی غەزە لە پێشینەی هێرشەکانمان بێت یاخود لوبنان.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

ڕ.ش

Comments are closed.