کەشناسى هەرێم: لە هەندێ ناوچە خۆڵ دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە پاش نیوەڕۆوە لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و هەروەها، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەرێم خێرایی با زیاد دەکات، دەشڵێن، سبەى ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆز خۆڵێکى سووک هەیە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە پاش نیوەڕۆوە لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و هەروەها، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەرێم خێرایی با زیاد دەکات و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان پێنج بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری بەرزبونەوەى تۆزێکی سووک هەیە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٦ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢١ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.