ناوەندى هەواڵەکان
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەى هەرێم بڵاوى کردەوە، قوربانییكردن ئه‌رك و سوننەتێکی ئاینییە، پاك و خاوێنییش هه‌ر ئه‌ركێكی ئایینیە و لە باوەڕەوەیە، دەشڵێن، فڕێدانی پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵ له ده‌شت و ده‌ر و نێو كۆڵان و رێگاكاندا هۆکارە بۆ پیسبوونی خاک و ئاو، سووتاندنیشی هۆکارە بۆ پیسبوونی هەوا بۆ داواکارین خۆتانى لێ بەدووربگرن.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەى هەرێم لەبارەى قوربانیکردنەوە لە ڕۆژانى جەژندا پەیامێک ئاڕاستەى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان دەکات، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
بۆ ئەنجامدانی قوربانی بەشێوەیەکی ژینگەدۆستانە، پێویستە لەڕووی ئاینی و ژینگەیی و تەندروستییەوە سەرنج لەم چەند خاڵەی لای خوارەوە بدرێت:-
یەکەم – وەک قوربانییكردن ئه‌رك و سوننەتێکی ئاینییە، پاك و خاوێنییش هه‌ر ئه‌ركێكی ئایینیە و لە باوەڕەوەیە.
دووەم- فڕێدانی پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵ له ده‌شت و ده‌رو نێو كۆڵان و رێگاكاندا هۆکارە بۆ پیسبوونی خاک و ئاو، سووتاندنیشی هۆکارە بۆ پیسبوونی هەوا، ئەمەش جۆرێکە لە سه‌رپێچیكردن و پابەند نەبوون بە رێنمانییەکان.
سێیەم- ژینگه ماڵی گه‌وره‌ی هه‌موومانه و دروستكراوی جوانی خودایه، بۆیە پیسكردنیشی تاوان و گوناهه.
چوارەم- مرۆڤ هەر خۆي هۆكاری پیسكردنی ژینگەیە، بۆیە ده‌بێت هه‌ر خۆیشی هۆكاری پاككردنه‌وەی بێت.
هەروەها پێویستە لەڕووی ئاینی و ژینگەیی و تەندروستییەوە پابەندبوون بەم چەند خاڵەی لای خوارەوە هەبێت:-
یەکەم- پابه‌ندبوون به‌ئامۆژگارییەكانی مامۆستایانی ئاینیی.
دووەم- كارکردن به‌رێنماییه‌كان و پاراستنی ژینگە بە ئاو و هەوا و خاکەوە.
سێیەم- قوربانییەکە له كوشتارگه و سه‌ربڕخانه فه‌رمییه‌كاندا بکرێت.
چوارەم- هاوكارییکردن له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی شاره‌وانی بۆ پاکڕاگرتنی شار.
پێنجەم- رەچاوکردنی ڕێنماییە پزیشکییەکان بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی.
ئ.م
Comments are closed.