لەبارەى ڕێگرى لە کەوتنەوەى ئاگر چەند داوایەک ئاڕاستەى هاوڵاتییان دەکرێت

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، بە مەبەستى ڕێگرى لە کەوتنەوەى ئاگر داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هیچ کات جگەرەیەکی نەکوژاوە بەکەم مەزانن کاتێک لە جامی ئۆتۆمبێلەکەتان بێ باکانە فڕێی ئەدەن و هەمیشە لە گەشت و سەیرانەکانتان دڵنیابن لە تەواو کوژانەوەی پاشماوەی ئاگرەکانتان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەبارەى ڕێگرى لە کەوتنەوەى ئاگر چەند داوایەک ئاڕاستەى هاوڵاتیان دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هیچ کات جگەرەیەکی نەکوژاوە بەکەم مەزانن کاتێک لە جامی ئۆتۆمبێلەکەتان بێ باکانە فڕێی دەدەن.

دەشڵێن، هەمیشە لە گەشت و سەیرانەکانتان دڵنیابن لە تەواو کوژانەوەی پاشماوەی ئاگرەکانتان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەرگیز دەبەی ئاو و بوتڵی خوادنەوەکانتان فڕێ مەدەنە ناو دەغڵ و دان و پوش و پەڵاشەوە.

لە کۆتایدا هاتووە، ئەگەر هاوڵاتیان ئەو هەنگاوانە جێ بەجێ نەکەن، ئەوا کارەساتی زۆر گەورە لە ناوچەکانمان ڕوودەدات.

ئ.م

Comments are closed.