بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئاماری ٢٠١٦ی ڕاگەیاند

پێنجشەممە, 12 ينا 2017 – 11:10 

ڕۆژنیوز – ڕێزان محەمەد

بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئاماری ساڵی ٢٠١٦ی خستەڕوو، بەپێی ئامارەکە لەو ساڵەدا ٧٠ ھەزار و ٨٢١ پێناسی باری شارستانی دەرکراوە و ٣٣ ھەزار و ٨٠ ڕەگەزنامەی عێراقی دەرکراوە.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ لە بینای بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی، عەلی سەباح، لێپرسراوی ھۆبەی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سازکرد بۆ خستنەڕووی ئاماری ساڵی ڕابردووی بەڕێوبەرایەتییەکەیانی ڕاگەیاند، کە سەرجەم ناو ساری سلێمانی و سەرجەم شارۆچکە و شارەدێکانی سنورەکە لەخۆ دەگرێت.

عەلی سەباح، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا ئاماری ساڵی ٢٠١٦ی خستەڕوو و وتی:” لە ساڵی ٢٠١٦دا ٢٩ ھەزار و ٨٥٣ کەس لە دایکبوون و چوار ھەزار و ٢٨٣ کەسیش مردوون، نۆ ھەزار و ٣٨٧ ھاوسەرگیری ئەنجامداوە و ھەزار و ٤٧٥ کەسیش جیابوونەتەوە”.

عەلی سەباح، وتیشی: لە ساڵی ٢٠١٦دا ٦٠ ھەزار و ٥٧٩ پێناسەی باری شارستانی بۆ ھاوڵاتیان دەرکراوە و ١٠ ھەزار و ٢٤٢ پێناسەش تێکچووە.

ناوبراو، باسی لەوەشکرد: ھەر لەو ساڵەدا ١٩ ھەزار و ٨٥١ ڕەگەزنامەی عێراقی دەرکراوە و ١٢ ھەزار و ١٥٦ ڕەگەزنامە تێکچوون و ھەزار و ٧٣ ڕەگەزنامە ون بوون.

باسی لەوەشکرد: ٢٤ ھەزار و ٤٦ کارتی نیشتیمانی دەرکراون و ٢٦١ ملیۆن و نۆ ھەزار بەڕێوبەرایەتیەکەمان داھاتی ھەبووە.

عەلی سەباح، لێپرسراوی ھۆبەی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە لە پارێزگای سلێمانی-دا، ٣٤ فەرمانگەی باری شارستانی و نۆ فەرمانگەی ڕەگەزنامە، هەیە.

ش.ف

Leave A Reply