شەڕڤانان دوو گوندی دیکەی ڕەقەیان ئازادکرد

پێنجشەممە, 20 أبر 2017 – 13:09 

ڕۆژنیوز – ڕەقە

شەڕڤانانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی تووڕەیی فورات گوندەکانی کەبیشی رۆژهەڵات و ڕۆیان-یان لە دەستی چەتەکانی داعش ئازادکرد.

شەڕڤانانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی تووڕەیی فورات، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی چوارەمین قۆناغی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد لە سێ گوند-دا و تاوەکو ئێستا توانیویانە دووانیان ڕزگاربکەن.

شەڕڤانان پاش ڕزگارکردنی ئەو گوندانە دەستیان کرد بە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی ئەو گوندانە لە پاشماوەکانی شەڕ و چەتەکان.

شەڕڤانان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سێ گوندی مەزرای حکومی، ڕۆیان و کەبیشی ڕۆژهەڵات دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ئەو گوندانە کردبوو، شەڕی قورس لەو گوندانە ڕوویدا و هەر ئێستا لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا لە گوندی مەزرای حکومی شەڕێکی قورس بەردەوامە.

جێگای ئامەژەیە، کە قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی فورات ڕۆژی ١٣ی نیسان دەستیپێکردو لە چوارچێووەیدا تاوەکو ئێستا ١٠ گوند و دەیان کێڵگە لە چنگی چەتەکان ڕزگارکراون.

س.ح

Leave A Reply