بەهۆی کەوتنەوەى ئاگر لە پارکێکى هیندستان ٢٤ كەس گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هەواڵەكان

میدیاکانى هیندستان بڵاویان کردەوە، شەوی ڕابردوو بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە پاركێكی قەرەباڵغی وڵاتەکەمان ٢٤ كەس گیانیان لەدەستدا، كە زۆربەیان منداڵ بوون، دەشڵێن، شەش کەسى دیکەش بەهۆى ڕووداوەکەوە برینداربوون.

میدیاکانى هیندستان بڵاویان کردەوە، شەوی ڕابردوو بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە پاركێكی قەرەباڵغی شارى ڕاجکۆتى وڵاتەکەمان ٢٤ كەس گیانیان لەدەستدا، كە زۆربەیان منداڵ بوون.

دەشڵێن، شەش کەسى دیکەش بەهۆى ڕووداوەکەوە برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەلایەن تیمەکانى پۆلیسەوە چوار کەس بەهۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

باس لەوەشکراوە، لەو كاتەی ئاگرەكە كەوتووەتەوە زیاتر لە ٣٠٠ كەس لە هۆڵى یارییەکەدا بوون.

ئەوەش هاتووە، لە کاتى کەوتنەوەى ئاگرەکەدا یەكێك لە دەرگاكانی دەرچوون داڕماوە و بەهۆیەوە هاوڵاتیان گیریان خوارد بوو، ئەمەش وایكردووە دەرچوونیان قورس بێت.

هـ.ئ

Comments are closed.