دووشەممە, 14 أغس 2017 – 15:43
ڕۆژنیوز – سعود شای گۆران
دوو کرێکاری گەنجی ئاوارەی خەڵکی شەنگال لە بەنداوی دهۆک-دا خنکان.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٠٠ دوو کەس لە بەنداوی دهۆک-دا خنکان.
ڕائید بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانی پارێزگای دهۆک بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ڕووداوەکە ئاگادارکراینەوە و تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بەجێ تەرمەکانیان لە ئاوەکە دەرهێنا و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک-مان کردن.
بێوار عەبدولعزیز، ڕاشیگەیاند: ئەو دوو کەسە تەمەنیان لە سەروو ١٥ ساڵانەوە بووە و خەڵکی شەنگال بوون، کاری کرێکارییان کردووە و بۆ خۆفێنککردنەوە چوونەتە ناو ئاوەکەوە، بەڵام هەتا ئێستا ناوەکانیان نازانین.
جێگای ئاماژەیە، لە ئەم ساڵدا ٢٣ هاوڵاتی سنووری پارێزگای دهۆک لە ئاودا خنکاون.
بەپێى ئامارێک-یش، که ڕۆژنیوز لای خۆی تۆماریکردووە، له سهرهتای مانگی حوزهیرانهوه تا ئێستا له باشوری کوردستان ٤١ کهس له ئاودا خنکاون.
ش.ف