لە گەرمیان گروپی کۆبین ڕاگەیەندرا

شەممە, 12 أغس 2017 – 20:44 

ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار

لە ڕۆژی جیهانی لاواندا لە شارۆچکەی کەلار، گروپی کۆبین، کە گروپێکی “سەربەخۆ و خۆبەخش و کاری هۆشیاری گشتییە” ڕاگەیەندرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گروپی کۆبین، لە لایەن ژمارەیەک گەنجی خۆبەخشەوە ڕاگەیەندرا، گروپەکە کاری “هۆشیاری ڕۆشنبیرییە”.

نیگار عومەر سەرۆکی گروپی کۆبین بە ڕۆژنیوزی وت: “وەک ژمارەیەک گەنجی سەربەخۆ و خۆبەخش، بە باشمانزانی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، گروپی کۆبین ڕابگەیەنین، کە کار بۆ هۆشیاریی ڕۆشنبیری گشتی دەکەین و وامان بە پێویست زانی لە ڕۆژی جیهانی لاواندا، کە دەکاتە ١٢-٨ی هەموو ساڵێک گروپەکەمان ڕابگەیەنین”.

نیگار عومەر وتیشی: “گروپەکەمان، گروپێکی سەربەخۆ و خوبەخشە و کاری ھۆشیاریی و ڕۆشنبیری گشتییە و کار لەسەر هۆشیاری تاکەکانی ناوچەی گەرمیان دەکات، لە چوارچێوەی هۆشیارکردنەوەی گشتی لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و هۆشیاری گەنجان بە هەردوو ڕەگەزەوە، لەپێناو تاکێکی هۆشیار و خێزانێکی بەختەوەر و کۆمەڵگایەکی تەندروست”.

ک.ک

Leave A Reply