جۆری گەڕان

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دواین زانیارییەکان له‌باره‌ی چارەنووسی ئیبراهیم ڕه‌ئیسییەوە

ناوەندی هەواڵەکان تا ئێستا ئەو هێلیکۆپتەرەی کە ڕەئیسی تێدابوو لە ڕێگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی تووشی ڕووداو بوو کەوتەخوارەوە، نەدۆزراوەتەوە، بەرپرسانی ئێران دەڵێن: زانیارییەکان جێگەی نیگەرانین، هاوکات ١٦ تیم نێردراون بۆ گەڕان لە شوێنی ڕووداوەکە.…

بن سەلمان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی کۆشکی سپی کۆبوونەوە

ناوەندی هەواڵەکان ئەمڕۆ شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی کۆشکی سپی جەیک سۆلیڤان، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دەقی ڕێککەوتنەکەی نێوان واشنتۆن و ڕیاز، کۆبوونەوە. میدیای فەرمی سعودیە ڕایگەیاند، شازادەی جێنشینی سعودیە…

ئەو هێلیکۆپتەرەی سەرۆکی ئێران گەشتی پێ کرد تووشی ڕووداو بوو

ناوەندی هەواڵەکان بەپێی ئەو هەواڵانەی ئاژانسی تەسنیم بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئێران لە کاتی چوونی بۆ ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتیی، ئەو هێلیکۆپتەرەی گەشتەکەی پێ کردووە تووشی ڕووداو بووە. ئاژانسی تەسنیم بڵاوی کردەوە، کە ئەو هێلیکۆپتەرەی…

ژمارەی کوژراوانی غەزە گەیشتە ٣٥ هەزار و ٤٥٦ کەس

ناوەندی هەواڵەکان وەزارەتی تەندرووستی غەزە، نوێترین ئاماری قوربانییەكانی بڵاو كردەوە، كە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٥ هەزار و ٤٥٦ هاوڵاتیی غەزە كوژراون و ٧٩ هەزار ٤٧٦ كەسیش برینداربوون. وەزارەتی تەندرووستی غەزە و وەزارەتی تەندرووستی ئیسرائیل، لە…

ئوردن داوا دەکات لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەكانی ئیسرائیل بکرێت

ناوەندی هەواڵەكان وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند، داوای لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەو تاوانی جەنگانە دەكەین، كە  سوپای ئیسرائیل لە غەزە ئەنجامی دەدات، دەشڵێت، دەبێت ئیسرائیل ناچار بكرێت ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان بگرێت. ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی…

تەندروستی غەزە: کەرەستەى پزیشکیمان بۆ چارەسەرى برینداران و نەخۆشان نەماوە

ناوەندی هەواڵەکان وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕاگەیاندراویکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: داوا لە ڕێکخراوە جیهانی و مرۆیییەکان دەکەین بە هانامانەوە بێن، چونکە دەرمان و کەرەستەی پێویستمان نەماوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، تەنانەت بۆ…

بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفح ٨٠٠ هەزار كەس ئاوارەبوون

ناوەندی هەواڵەكان كۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (UNRWA) ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفح لە باشووری كەرتی غەزە ٨٠٠ هەزار هاوڵاتی فەلەستینی ئاوارە بوون. فیلیپ لازارینی،…

ئیسرائیل لە سووریا ئۆتۆمبێلێکی بۆردوومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان دوو ڕۆژە لەسەر یەک ئیسرائیل ناوچە سنووریەکانی نێوان سووریا-لوبنان بۆردوومان دەکات، ئەمڕۆش لە ناوچەی دیماسی سووریا ئۆتۆمبێلێکی بۆردوومان کرد. میدیا ناوخۆییەکانی ڕووسیا ئاشکرایان کرد، کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل، لە ناوچەی…

ژمارەی قوربانیانی غەزە نزیک دەبێتەوە لە ١١٥ هەزار کەس

ناوەندی هەواڵەکان وەزارەتی تەندرووستی غەزە، نوێترین ئاماری قوربانییەكانی بڵاو كردەوە، كە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٥ هەزار و ٣٨٦ هاوڵاتیی غەزە كوژراون و ٧٩ هەزار ٣٦٦ كەسیش برینداربوون. وەزارەتی تەندرووستی غەزە و وەزارەتی تەندرووستی ئیسرائیل، لە…

ئێران پێنج بەندکراوی دیکەى لە سێدارە دا

ناوەندی هەواڵەکان ڕژێمی ئێران پێنج بەندکراوی دیکەى لە بەندیخانەىى ئورمێیە لە سێدارە دا، کە چواریان کوردن و یەکێکیشیان تورکە، کە ژنە چالاکوانێکە. میدیاکانى ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، ڕژێمی ئێران سزای بەسەر پێنج بەندکراو لە زیندانی…