جۆری گەڕان

وتار

“گرنگییەکانی ئازادیی دەربـڕین بۆ منداڵان”

ڕەزا شوان ئـازادی جـوانتریـن و شـیرینتریـن و گـرنگـتریـن وشـەیە لە جیهـانـدا. ئـازادی و ژیـان گـیانـێک لە دوو جەستەدان. ژیـان بەبێ ئـازادی، ژیـان نییە و هـیچ واتا و خـۆشییەکی نییە. ئازادی واتا ژیـان بە شادی و بە ئاشـتی. ئـازادی بەخـشـیـن نییە، بەڵکو…

“لاى ئێمەش حوکمی ئێوەهەتا هەتاییە”

ئاسۆس هەردى ئەمڕۆ دادگایەکی دەوڵەتی تورک حوکمی زیندانی بەسەر چەندین سەرکردە و سیاسەتمەداری کورددا سەپاند. حوکمەکە پەیوەندیی بەو کاتەوە هەیە کە هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش پەلاماری ڕۆژئاوای کوردستانیان دا و دوا ناوچەی بەرگرییان گەمارۆ دا، کە…

پەڵکانە لە نێوان گەمەی ماف و یاسادا

محەمەد حەمە تەقی لەدوای جەنگی یەکەمی جیهان و دروستکردنی دەوڵەتی عێراقی نوێ لەلایەن هەردوو ئیمپریالیزمی ئەو کاتەی بەریتانی و فەرەنسییەوە، وەک یەکێک لە دەرەنجامەکانی ئەو جەنگە دەوڵەتی عێراق دامەزرا. حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق لە ناوەڕاستی…

“زمانی کوردی بوون و نەبوونی کوردە”

ئارام ڕەفعەت ئەمڕۆ کلیپێکی کوردیم پیشانی ناسیاوێکی قیبتیم دا. کابرا بەحەسرەتەوە گۆتی ئێوە بەختەوەرن زمانەکەتان ماوە و لەناو نەچووە، خۆزگە منیش تەنها یەک رستەم لە زمانەکەی خۆم دەزانی. پێش فەتوحاتی عەڕەبەکان بۆ میسر، زمانی قیبتی دەوڵەمەندترین زمان و…

“ژنان لە ڕەگی مێژووەوە بۆ جەژنی زمانی کوردی”

ڤانێست مەهدی لە ١٥ـی ئایاری ساڵی ١٩٣٢  لە سەر داوای شارەزایان و پسپۆڕانی زمانی کوردیی و بە پێشەنگیی جەلادەت عەلی بەدرخان، یەکەمین گۆڤاری کوردیی بە ئەلفبێی لاتینی دەرچووێندرا، کە دەنگی گەلی کوردی پەرشوبڵاو و ماندوو و دەربەدەری گەیاندە یەک، بۆیە بە…

ئێمە لە كوێی یادەوەریەكانمانداین؟

ئیبراهیم هەورامانی كەم رۆژ و مانگ و هەفتە هەیە لە مێژووی نەتەوەكەماندا، یادەوەرییەك و تاوانێكی دوژمنكارانە لەلایەن دوژمنە یەك لەدوای یەكەكانی نەتەوەكەمانەوە بە مەبەستی بێبەشكردنمان لە ژیان و مانەوەمان وەك نەتەوەی كوردزمان، تۆمار نەكرابێت. بەڵگە و…

“ژینگەدۆســت یـــان ژینــــگەدژ”

جوتیار ژاژڵەیی ساڵانێکە پرسی ژینگە لە کوردستان لە جاران زیاتر قسە و باسی لەبارەوە دەکرێ. ئەمە جێی دڵخۆشییە، بەڵام لەپاڵ ئەوانەدا، کە بەڕاستی خزمەتی ژینگە دەکەن و هۆشیاریی درووست بڵاودەکەنەوە، چینێکیش لە خەڵک دروستبووە تەنیا بە بڕوای خۆیان…

ئەوەی هەردوو سەرۆک دەربارەی گۆڕانکاری کەشوهەوا نایزانن!

خالد سلێمان بەبێ ئەوەی پێشتر لەناو میدیاو ڕوبەری گشتییدا هیچ زانیارییەک بڵاوکرابێتەوە، دوێنێ کۆنفراسێک لەژێر ناونیشانی (کۆنفرانسی وشکەساڵی و کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر سیاسەت، ئابووری، دیمۆگرافیای عێراق) لەهەولێر  دەستی پێکردو ئەمڕۆش بەردەوام…

“لە نێوان پەلكانە و ماددەی ١٤٠ دا”

لەشکر حەمە ساڵح سەرهەڵدانەوەی سەرلەنوێی كێشەی گوندی پەلكانە و گوند و ناوچەی تری هاوشێوە، درووست لە سەرەتای هەموو وەرزێكی دروێنە و دوورینەوەی بەروبومی جوتیاراندا، دەرگا لە بەردەم گومان و پرسیارەكاندا واڵا دەكات، كە بۆچی جارێكی تر رووداوی لەو جۆرە لە…

بۆچی‌ مووچەی‌ مانگی‌ چوار دواکەوت؟

عومەر گوڵپى پاش ناردنی‌ (یەک ترلیۆن و نۆسەد ملیار دینار) بۆ هەردوو مووچەی‌ مانگەکانی‌ (دوو و سێ)ی‌ ئەمساڵ لەماوەی‌ نزیکەی‌ دوو هەفتەدا، بەڵام وا جارێکیتر بەغدا ناردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ (چوار)ی‌ دواخست، ئەم دواخستنە بێ هۆ نیە، هەروەکچۆن توانی‌ بە…