جۆری گەڕان

ڤیدیۆ

ژینگەپارێزێک.. کارەکەی ماندووی ناکات توانجی هاوڵاتییان و شۆفێران نەبێت

چەمچەماڵ سەر لە بەیانییە و لە ڕێگایە بۆ چوونە سەر کارەکەی، بۆ ڕاییکردنى کارەکەی ماتۆڕسکیلێکی پێیە و پێی دەچێتە سەرکار.  لە شوێنێکدا ماتۆڕسکیلەکەی ڕادەگرێت و کەل و پەلەکانى کارەکەى دەردەهێنێت و دەست بە کار دەکات، کاری ئەو ژینگەپارێزە پاککردنەوەی…

ژنانی ڕەنجکێش پشتیوانی یەکتر دەکەن

قەڵادزێ هەوڵی ژنان بۆ کارکردن و دەرخستنی تواناکانیان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر دەبیت و باس لەوە دەکەن، بە پشتیوانی کردن لە یەکتر و سوود وەرگرتن لە ئەزموونە جیاوازەکان دەتوانن زیاتر بەرەوپێش بچن و ئامانجە گەورەکانیان بەدەستبهێنن. یەکی ئایار، ڕۆژی…

وەرزی برینەکردنی ئاژەڵان لە سنووری شارۆچکەی کۆیە دەستی پێکردووە

کۆیە ڕوو لە وەرزی گەرما دەکەین و ئاژەڵداران دەست بە برینەکردنی ئاژەڵەکانیان دەکەن و بەم شێوەیەش لە لایەکەوە خۆیان ئامادە دەکەن، لەلایەکی دیکەوە خورییەکەی دەفرۆشنەوە و وەک سەرچاوەیەکی بژێوی ژیانیان سوودی لێدەبینن. ساڵانە لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی…

پەدەکە بە شوێن پێی حەسەن خەیری و عیسمەت ئینۆنۆدا نۆکەری داگیرکەران دەکات

ناوەندی هەواڵەکان دوای زیاتر لە سەدەیەک گەلی کورد لە باشووری کوردستان کەوتووەتە ناو دۆخێکەوە کە حەسەن خەیری و عیسمەت ئینۆنۆ لە باکووری کوردستان دروستیانکرد و گەورەترین خیانەتى سەردەمەکەی خۆیان لە گەلی کورد کرد، ئەو دوو خیانەتکارە بۆ هەمیشە لە…

بەرزبوونەوەى ئاوی بەنداوی دەربەندیخان سەدان دۆنم زەوی گەنمی ژێرئاو خستووە

هەڵەبجە ئەمساڵ بەهۆی زۆری ڕێژەی بارانبارین ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەشێوەی بەرچاو زیادی کردووە، ئەمساڵیش ئاوی بەنداوەكە بەجۆرێك بەرزبووەتەوە و ناوچەیەکی فراوانى لە دەشتى شارەزوور داپۆشییەوە کە سەدان دۆنم زەوی کە جووتیاران چاندوویانە بە گەنم…

فیدراسیۆنی ڕۆنووس: پێویستە بەلجیکا داوای لێبوردن لە “ستێرک و مەدیا خەبەر” بکات

ناوەندی هەواڵەکان فیدراسیۆنی ڕۆنووس لە بارەی هێرشکردنە سەر کەناڵەکانی "ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر" ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین، پێمان وایە ئەمە پیلانێکی پێشوەختەیە و حکومەتی بەلجیکا دارێژەرێتیی بە هاوبەشی کەس و لایەنی دیکە، بە…

ڕاگەیاندنی ئازاد لە باشوور: “ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر” دوو بڵندگۆی ئازادیین

سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، ڕاگەیاندنی ئازاد، ڕایگەیاند، هەڵکوتانەوە سەر "ستێرک و مەدیا خەبەر" بە پیلانێکی نەخشەبۆکێشراوی دەزانین، بۆ کپکردنی دەنگی ئازادییخوازانەی کورد و لەباربردنی دۆزەکەی، ئەو هێرشە هەمەلایەنەی دوژمن و سیستەمی…

بەهۆی پێکدادانی دوو هێلیکۆپتەرەوە لە مالیزیا ١٠ کەس گیانیان لە دەستدا

ناوەندی هەواڵەکان فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانى مالیزیا بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ لە کاتی نمایشی سەربازی بە مەبەستى  ٩٠ ساڵەی دامەزراندنی هێزی دەریای وڵاتەکەمان دوو هێلیکۆپتەر پێکیاندادا، دەشڵێن،  بەهۆی ئەو ڕووداوەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. سوهەیمی…

ئەردۆغان چی وت و بارزانی چۆن پێشوازیی لێدەکات؟

ناوەندی هەواڵەکان دوای ئەوەی، کە بە ئینکاریی و بەبێ هەبوونی پیلان و ئامادەکاری ستراتیژیی، مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان، ڕیفراندۆمێکی شکستخواردووی ئەنجامدا و بە هۆیەوە لە ٥١٪ خاکی باشووری کوردستان لەدەستدرا، ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی…

چۆن ڕاگەیاندنەکان کراونەتە ناوەندێک بۆ لێدان لە ژنان؟

ناوەندی هەواڵەکان میدیا وەک ناوەندێکی هەستیار زۆرترین کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگە درووست دەکات، لە پرسی ژناندا هاوشێوەی پرسەکانی دیکە دەتوانێت ڕۆڵی گەورە ببینێت، جا بە ئەرێنیی بێت یاخود نەرێنیی، بەڵام لەئێستا کراوە بە ناوەندێک بۆ لێدان لە ژنان و…