ماکرۆن: ئەردۆغان بەڵێنەکەی لەبارەی لیبیاوە جێبەجێ نەکرد

چوؤرشەممە, 29 ينا 2020 – 20:21  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەکۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی یۆنان، باسی دەستێوەردانی تورکیای کرد لە کاروباری لیبیا.

ماکرۆن، لەوبارەیەوە وتوویەتی: ئەردۆغان بەڵێنی دابوو دەستێوەردان لە کاروباری لیبیا نەکات، بەڵام لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بینیمان کەشتی جەنگی تورکیا بە یاوەری بەکرێگیراوانی لە سوریاوە گەیشتنە خاکی لیبیا، ئەمە لەژێرپێنانی ئەو بەڵێنەیە کە سەرکردەکانی جیهان لە بەرلین دایان بۆ پاشگەزبونەوە لە دەستوەردانەکانیان لەسیاسەتی ناوخۆی لیبیا.

سەرەتای ئەم مانگە، چەندین سەرۆکی وڵاتانی کاریگەریی دونیا بەبەشداریی ئەردۆغان، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆبونەوە و گفتۆگۆیان لەسەر پێکهێنانی ئاگربەست کرد لە لیبیا، هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا، ئاماژەی بەوەکردبوو، کە تورکیا گروپە چەتەکان لە سوریاوە ڕەوانەی لیبیا دەکات، لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا هەموو وڵاتان بەڵێنیاندا دەستوەردان لەکاروباری لیبیا نەکەن.

د.ع

Leave A Reply