بەریتانیا  بەفەرمی لە یەکێتی ئەوروپا چووە دەرەوە

چوؤرشەممە, 29 ينا 2020 – 23:05  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ڕێککەوتنامەی بریکزت کۆبووەوە.

لە دانیشتنەکەدا ٦٣١ ئەندام پەرلەمان دەنگیان بە بەڵێ دا، لە بەرامبەردا ٤٩ ئەندام پەرلەمان دژی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەنگیان دا.

گای ڤێرهۆفشتات، ڕێکخەری پرۆسەی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا سوپاسی بەریتانیەکانی کرد “لەپێناو ئازادکردنی وڵاتانی ئەوروپا دا کە خوێنیان ڕشتووە”.

هەروەها دەیڤد ساسۆلی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند: بەریتانیا یەکێتیەکە جێدەهێڵێت بەڵام هەر وەکو بەشێک لە ئەوروپا دەمێنێتەوە.

بەریتانیا ماوەی ٤٠ساڵە ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە، ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ ڕێککەوتنی بریکزت-ی پەسەندکرد بۆ چوونەدەرەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا.

د.ع

 

 

Leave A Reply