لەکاتی وەرگرتنی مووچەدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

لە کاتی وەستان بۆ وەرگرتنی مووچەکەی، ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی خانەنشینی تەمەن ٤٧ ساڵ لە یەکێک لە بنکەکانی پێدانی مووچە لە گەڕەکی ڕزگاری تازە’ی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

شایەتحاڵان دەڵێن بەهۆی وەستانی زۆرەوە بووە بۆ مووچەکەی، بەڵام سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکە بە ڕۆژنیوزی وت، تەرمی هاوڵاتییەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادیی کردووە بۆ ئەوەی هۆکارەکەی بزانن.

س.ح

Comments are closed.