مەخمور، یادی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز بەرزڕاگیرا

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، ٣٨ـەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز، بە مەراسیمێک بەرزڕاگیرا.

مەراسیمەکە کە لە ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدانی کامپەکە بەڕیوەچوو، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادیی دەستیپێکرد، دواتر جەمال جزیری لەسەر ناوی ئەنجومەنی گەلی کامپەکە بۆ ئامادەبووان قسەیکرد.

جزیری وتی: ١٤ی تەمموز جێگەیەکی گرنگی لە مێژوو هەیە، وەک پردێک و وەک هێزێک تا ئێستا تێکۆشانی بەڕیوەبردووە، ئێمەش بەو گرنگییە دەزانین و زیندوومان هێشتووەتەوە.

س.ح

Comments are closed.