شاری داگیرکراوی باب بۆردوومان کرا
فڕۆکە نەناسراوەکان شەوی ڕابردوو شاری باب-یان بۆردوومانکرد، کە لەژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دایە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، فڕۆکە نەناسراوەکان، گەڕەکی بو خەزاڵ لە نزیک مزگەوتی ئیمام، گەڕەکی نەجاڕ لە نزیک نەخۆشخانەی سەلام و ناوەند و ڕۆژئاوای شارەکەیان بۆردوومان کردووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، بۆردوومانەکان، کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە و زیانێکی زۆر گەیشتووەتە ئەو شوێنانەی کە بۆردوومان کراون.
س.ح
Comments are closed.