والیی بەغدای چەتەکانی داعش کوژرا

وتەبێژی سوپای عێراق ڕایگەیاند، دوێنێ والیی بەغدای چەتەکانی داعش لەگەڵ دوو چەتەی دیکە، لەلایەن هێزە هەواڵگرییەکانی عێراقەوە کوژراوە.

یەحیا ڕەسول، وتەبێژی سوپای عێراق ڕایگەیاند: هێزی هەواڵگریی نیشتمانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، ‘عومەر شەلال عوبێد ئەلکەرنەبی’ والیی چەتەکانی داعش لە بەغدا و دوو چەتەی دیکە بە ناوەکانی ‘لەیس جەمال’ (ئەبو بەرا) و ‘ئەلعەرەبی’ـیان کوشتووە.

هاوکات شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چیای قەرتاج تۆنێلێکی چەتەکانیان بۆردوومان کردووە، کە تێدا حەوت چەتە کوژراون.

ش.ف

Comments are closed.