وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەغدایە

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، کۆببێتەوە.

بڕیاریشە ژان ئیف لۆدریان، ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە.

ش.ف

Comments are closed.