ڕۆژەڤی ١٥-٨-٢٠٢٠

 – کاتژمێر ٠٦:٠٠، لە بناری قەندیل بە ئاهەنگی جەماوەریی ۱٥ی تەباخ پیرۆز دەکرێت…بەڤیدیۆ

-لە سەکۆی ئازادیی شاری سلێمانی ١٥ی تەباخ پیرۆز دەکرێت…بەڤیدیۆ

-پێدەچێت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ئەنجامی کەمپەینی واژۆ کۆکردنەوە بۆ دەرکردنی سوپای تورک ڕابگەیەندرێت…بەڤیدیۆ

-١٥ی ئاب (تەباخ)ی ساڵی١٩٨٤ قەڵەمبازێک بوو لەدژی سڕینەوەی ناسنامەی گەلێک، کە بە تەقاندنی فیشەکێک -دەستیپێکرد، بە فەرماندەیی مەعسووم قۆرقماز”هەڤاڵ عەگید” ئەو سەرهەڵدانە چەکدارییە لە زەمەنێکی شەوەزەنگ ئاسادا گڕی لە مێژوویەکی شووم و قەدەرێکی سەپێنراو بەردا و گەلی کوردی لە لێواری مردندا ژیاندەوە…بەڤیدیۆ

-كۆمەڵكوژیی كەندەكۆڵ، یەکێکی دیکە لەو تاوانە لەبیرنەکراوانەیە کە دەوڵەتی تورک، ٢٠ ساڵ پێشئێستا لە سنوری پارێزگای هەولێر، دژ بە گەلی کورد ئەنجامیدا، کە تێیدا دەیان ژن و منداڵ و پیاوی کۆچەریی کە سەرقاڵی ئاژەڵداریی بوون شەهید و برینداربوون، کۆمەڵکوژیی کەندەکۆڵ، ئەگەرچی میدیا و جیهان چاویان لێداخست و باسیان نەکرد، بەڵام هێشتا دڕندەیی تاوانەکە و ناڵەو هاواری ژن و منداڵانی ئەوکاتە هێشتا لە گوێی شایەتحاڵاندا دەزرنگێتەوە و تاوانەکەش لەبیری کورد ناچێتەوە…بەڤیدیۆ

-هەزاران دۆنم زەوی كشتوكاڵیی كورد لە سنووری ناوچە دابڕێندراوەکانی پارێزگای كەركوك لەژێر هەڕەشەی داگیركردندان، ناوچەكەش بەهۆی هەڕەشەی بەشێك لە عەرەبی ئاڕاستەكراوەوە لە ژێر هەژموونی تەعریبدایە، دانیشتووانی سنورەکەش هۆشداریی دەدەن لە تەقینەوەکەی دۆخەکە ئەگەر چارەسەریی بەپەلە نەکرێت…بەڤیدیۆ

-توێژە جیاوازەکانی شاری سلێمانی، سەرهەڵدانی خەباتی چەکداریی پەکەکە کە بە قەڵەمبازیی ١٥ی تەباخ بەناو دەکرێت، بە ژیانەوەی گەلی کورد دەزانن و دەڵێن: خەباتی چەکداریی باکوری کوردستان لەسەردەستی پەکەکە، بوو بە ستراتیژییەکی قوڵ بۆ هەموو پارچەکانی تری کوردستان و یەکبوونێکی نەتەوەیی خوڵقاند، ئەرکی ئێمەشە وەکو گەل ئەو یەکبوونە بپارێزین…بەڤیدیۆ

Comments are closed.