ڕۆژەڤی ١٩-٨-٢٠٢٠

لە ڕانیە، لەبەردەم باخی گشتی بۆ بەردەم بینای ئیدارەی ڕاپەڕین خۆپیشاندانێکی جەماوەریی ئەنجام دەدرێت، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک…بەڤیدیۆ

لە گەرمیان لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان خۆپیشاندانی بەرفراوان دژ بە خراپیی دۆخی خەڵک بەڕێوەدەچێت.. کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک..بەڤیدیۆ

ڕێکخراوی داین بە پاڵپشتی ڕێکخراوی (NED) ئەمریکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە لە باخچەی نالی لە شاری سلێمانی ئەنجامی ڕاپرسییەک ئاشکرادەکەن لەسەر ڕەوشی کرێکاران، کاتژمێر ١١:٠٠…بەڤیدیۆ

ڕێکخراوی ڕۆشنایی نابینایان لەشاری سلێمانی، خەڵاتی مەدالیای ئاڵتونی دەداتە خوێندکارێکی یەکەمی قۆناغی ١٢ کە نابینایە، کاتژمێر ١٠:٣٠…بەڤیدیۆ
-سەردانی شاندەکەی مەخمور لە سلێمانی بەردەوامە..بەڤیدیۆ

-لەپاڵ شکستهێنانی حکومەتی هەرێم لە تەواوی کەرتە خزمەتگوزارییەکاندا، کەرتی تەندروستی گشتیش هەرەسی هێناوە و ڕۆژ بە ڕۆژ نەخۆشخانە حکومییەکان پەراوێز دەخرێن و کارەسات و ڕووداوی نەخوازراو بەرۆکی هاوڵاتیان دەگرێت، لەبری چارەسەریش حکومەت بە بەرنامە ئەم کەرتە هەستیارە ڕادەستی بازرگانەکانی دەرمان دەکات، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: نەخۆشخانە گشتییەکان بوونەتە شێرپەنجە بۆ گیانی هاوڵاتییان…بەڤیدیۆ
-ژنە ڕۆژنامەنووسەکانی گەرمیان، دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان لە لایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ مەترسی ئاشکراکردنی گەندەڵییەکانی دەسەڵات دەگەڕێنەوە، پێشیانوایە: پێویستە ڕۆژنامەنووسان خاوەندارێتی لەخۆیان بکەن و ڕووبەڕووی سەرجەم ئەو پێشێلکارییانە ببنەوە کە بەرامبەریاندەکرێت.
-هەریەك لە یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، جەختدەکەنەوە کە پێویستە دەوڵەتی تورک کۆتایی بە داگیرکارییەکانی بێنێت، چونکە کێشەی کورد بە بۆردومانکردن و شەهیدکردنی هاوڵاتییان چارەسەر نابێت، داواش دەکەن هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی کوردستان دژ بە داگیرکاریی كۆ دەنگی درووست بكەن…بەڤیدیۆ
-كەمپەینی بەگریی لە نیشتیمان، کە لەماوەی ڕابردوودا، لە هەولێر ١٢٠٠ واژۆی کۆکردبووە لە دژی بۆردومانەکان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، واژۆکانی گەیاندە نەتەوەیەکگرتووەکان و پاپای ڤاتیكان و كونسڵخانەی زیاتر لە ٣٠ وڵاتی جیهان و ڕێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانیی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…بەڤیدیۆ

Comments are closed.