داواکاری خانەوادەی ئۆجالان و زیندانیانی ئیمرالی ڕەتکرایەوە

شەممە, 18 ينا 2020 – 12:49  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

دوێنێ محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینج بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن، داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی بۆرسا کرد، بەڵام ئەمڕۆ داواکارییەکەیان لەلایەن داواکاری گشتییەوە ڕەتکرایەوە.

هاوکات خانەوادەی گیراوانی دیکەی زیندانی دورگەی ئیمرالی، عومەر خێری کۆنار، هامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش، بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن، لە ڕێگای پارێزەرەکانیانەوە داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتیی کرد، بەڵام داواکارییەکەی ئەوانیش ڕەتکرایەوە.

داواکاری گشتی بورسا، هۆکاری ڕەتکردنەوەی داواکاریی سەردانەکانی گەڕاندوەتەوە بۆ “سنوردارکردنی مافی سزادراوەکان”.

س.ح

Leave A Reply