پێنجشەممە, 2 فبر 2017 – 18:45
ڕۆژنیوز ـ هاوکار مسته‌فا
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌پۆلی سه‌رما و به‌فربارین و نزمبونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما بۆ ژێر سفر، به‌شێک له چالاکوانان و ڕێکخراوه‌کانی بواری ژینگه له پێنجوێن هه‌ستاون به دانانى دانه‌ویڵه بۆ په‌له‌وه‌ر و باڵنده کێویه‌کان.
ناوچه‌ی پێنجوێن به‌هۆی هه‌ڵکه‌وته‌ی شوێنی جوگرافی و کوێستانی ناوچه‌که و بونی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له باڵنده و په‌له‌وه‌ری کێوی، ساڵانه له وه‌رزی سه‌رما و سۆڵه‌دا به‌هۆی بارینی ڕێژه‌یه‌کی زۆری به‌فر و نه‌بونی خۆراکی پێویست ژماره‌یه‌کیان له‌ناوده‌چن.
ڕێبوار که‌مال، سه‌رۆکی ڕێکخراوی مله‌که‌وه بۆ پاراستنی ژینگه، له‌باره‌ی به‌ده‌مه‌وه‌چونی باڵنده کێویه‌کان و دابینکردنی دانه‌وێڵه بۆیان به ڕۆژنیوزی وت: به‌هۆی به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی که ڕووی له ناوچه‌که‌مان کردووه و هه‌روه‌ها پله‌کانی گه‌رماش بۆ ژێر پله‌ی سفر دابه‌زیون وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆڤدۆستانه و به مه‌به‌ستی پاراستنی سروشتی ناوچه‌که‌مان و پاراستنی باڵنده‌کان له ئه‌گه‌ری له‌ناوچون به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌که‌مان هه‌ڵمه‌تێکی ڕۆکردنی دانه‌وێڵه‌مان ده‌ستپێکردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: به‌داخه‌وه ده‌بینین هه‌ندێک که‌س به شێوه‌یه‌کی نابه‌رپرسانه سود له‌م دۆخه وه‌رده‌گرێت و ده‌ستده‌کات به ڕاوکردن و له‌ناوبردنی باڵنده و ئاژه‌ڵه کێویه‌کان له کاتێکدا ده‌بێت ئه‌و باڵنده و ئاژه‌ڵه کێویانه له ئه‌گه‌ری له‌ناوچون و که‌مبونه‌وه‌ی خۆراکی ڕۆژانه‌یان بپارێزرێن، چونکه سروشتی ناوچه‌که به‌و باڵندانه‌وه جوان و ڕه‌نگینه.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی ملکه‌وه بۆ پاراستنی ژینگه ئه‌وه‌شی وت: له ڕێگه‌ی ڕۆژنیوزه‌وه داوا له هاوڵاتیان و گوندنشینان ده‌که‌ین که ڕێگه‌نه‌ده‌ن که‌سانی به‌رپرس له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان هه‌لومه‌رجی ناله‌باری باڵنده و ئاژه‌ڵه کێویه‌کان بقۆزنه‌وه، به‌ڵکو هه‌مومان به گیانێکی لێپرسراوانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سروشت و ژینگه‌ی ناوچه‌که‌مان بکه‌ین، چونکه دواجار ژینگه ماڵی هه‌موانه و پاراستنیشی ئه‌رکی هه‌موانه.
ک.ک