چوؤرشەممە, 1 مار 2017 – 17:25
ڕۆژنیوز ـ ئاشتى ئه‌حمه‌د
سه‌رۆکى ڕێکخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه باس له‌وه ده‌کات، که ساڵ له دواى ساڵ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى کێوى مه‌ترسى له‌ناوچوونى زیاتریان له‌سه‌ره.
ڕۆژى 3ى ئازار، کراوه به ڕۆژى جیهانیى ژیانى کێوى، له‌م ڕۆژدا باس له کێشه و مه‌ترسییه‌کانى سه‌ر ژیانى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى کێوى ده‌کرێت، سه‌رۆکى ڕێکخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه‌ش ده‌ڵێت: ئێمه وه‌ک خه‌مخۆرییه‌ک بۆ ژینگه‌ى کوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نین ساڵ له دواى ساڵ ئاژه‌ڵ و باڵنده مه‌ترسى له ناوچونیان زیاتر له‌سه‌ره، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ى ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕى چه‌ته‌کانى داعش بۆته‌وه.
مه‌عروف مه‌جید سه‌رۆکى رێکخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه ئه‌مڕۆ بۆ ڕۆژنیوز وتى: “به‌هۆى نه‌بونى چاودێرییه‌کى باشى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، سه‌ره‌ڕاى بونى یاسایه‌کى تایبه‌ت به ژینگه، به‌ڵام وه‌کو سه‌رجه‌م یاساکانى تر‌ى هه‌رێمى کوردستان پشتگوێ خراوه، ئه‌مه‌ش وایکردووه، ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى کێوى مه‌ترسى له‌ناوچونیان له‌سه‌ربێت.
سه‌رۆکى ڕێکخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه باسى له‌وه‌شکرد: یاساى ژماره 8ى ساڵى 2008 یاساى پاراستن و چاککردنى ژینگه له هه‌رێمى کوردستان، له ماده‌ى سی و یه‌ک بڕگه‌ى پێنجه‌م ئاماژه به ئاژه‌ڵ و باڵنده کێوییه‌کان کراوه که ڕاوکردن یان کوشتن یان گرتن یان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتن یان گواستنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ل و ئاژه‌ڵانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى نه‌مانیان له‌سه‌ره و گه‌ڕاندنیان و خستنه‌ڕوویان بۆ فرۆشتن یان خراپکردنى هێلانه‌کانیان یان شکاندنیانى هێلکه‌کانیان، هه‌ر که‌سێ سه‌رپێچى بکات به‌م شێوه‌یه سزا ده‌درێت، وێراى زیندانیکردنى له مانگێک که‌متر نه‌بێت و سزاده‌درێت به بڕى 150 هه‌زار دینار تا دوو ملیۆن که‌متر نه‌بێت یان به هه‌ردوو سزاکه سزا ده‌درێت، هه‌روه‌هاش هه‌ر که‌سێک دووباره‌ى بکاته‌وه سزاکه‌ى دوو هێنده ده‌کرێته‌وه.
مه‌عروف مه‌جید وتیشى: له‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌م چه‌ند مه‌ترسییه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، بازرگانیکردن به ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى کێوى له کوردستان دوور له یاسا بونى هه‌یه ئه‌مه‌ش واى کردووه ببێته هۆکارێک بۆ قڕکردنى له ڕِابردوو و له ئاینده‌شدا، به داخه‌وه سه‌ره‌ڕاى بونى یاساى ژینگه‌یى له په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڵام وه‌کو پێویست کار به‌و یاسایه ناکرێت، ئه‌مه‌ش واى کردووه گرفته ژینگه‌ییه‌کان رۆژ به رۆژ زیاتر بێت.
سه‌رۆکى ڕێکخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه ده‌ڵێت: به داخه‌وه به‌شێکى زۆرى ئه‌و که‌سانه‌ى بونه‌ته هۆکارى له ناوبردنى باڵنده و ئاژه‌ڵى کێوى له کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رپرسانى حزبى و سه‌ربازى، ئه‌مانه نه‌ک هه‌ر نایکڕن بگره به شێوه‌ى نایاسایی ڕاوى ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌شى وت: کۆتا زانیاریش له سنورى گه‌رمیان به‌رپرسان به چه‌کى قورس و ته‌نانه‌ت فڕۆکه‌ى بیفرۆکه‌وان ڕاویان ده‌که‌ن، له ماوه‌ى شه‌ڕى داعش ته‌نها له سنورى گه‌رمه‌سێر له گه‌رمیان زیاد له 400 ئاسک کوژراون، بۆیه ئێمه داوا ده‌که‌ین چه‌ند ناوچه‌یه‌کى پارێزراو له ناوچه شاخاوییه‌کان دروست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى باڵنده و ئاژه‌ڵه‌کان له فه‌وتان رزگاریان بێت و له ڕووى زاوزێوه زیاد بکه‌ن.
داواشى کرد: هاوکارى ڕێکخراوه ژینگه‌ییه‌کان بکرێت بۆ کارکردن له بوارى هۆشیارى له‌ناو گوندنشینان له پێناو خزمه‌تکردنى باڵنده و ئاژه‌ڵه کێوییه‌کاندا، له‌گه‌ڵ دروستکردنى هۆشیارى بۆ که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندن، سه‌باره‌ت به باڵنده و ئاژه‌ڵه کێوییه‌کان.
سه‌رۆکى ڕێکخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه داواشیکرد، زیاتر گرنگى به ناوچه‌ى گه‌رمیان بدرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌هۆى شه‌ڕى داعش و وشکه ساڵى و چۆڵبونى گونده‌کان، باڵنده و ئاژه‌ڵه‌کان مه‌ترسى له‌ناوچونیان زیاتر لێده‌کرێت.
ک.ک