عەلی بەنداوی: پێدەچێت پشكی هەرێم لە بودجەی عێراقدا ١٤٪ بێت

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق نزیكبووەتەوە لە پەسەندكردن و پێدەچێت پشكی هەرێم ١٤٪ بێت.

عەلی بەنداوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن حکومەتەوە لە پەسەندکردن نزیکبووەتەوە، بەڵام گۆڕانکاری لە بەھای دۆلار و دینار وایکرد پێداچوونەوەی زیاتری پێدا بکەن.

عەلی بەنداوی

دەربارەی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پشكی هەرێم وتی:  دانوستانەکان سەبارەت بە پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاساکەدا بەردەوامە و پێدەچێت ڕێککەوتن بکرێت لەسەر ئەوەی پشکی ھەرێم ١٤٪ بێت.

بەنداوی وتیشی: پەرلەمان پڕۆژەیاساکە دواناخات و بەلەبەرچاوکردنی ڕەوشی سیاسی و دارایی بە زووترین کات پەسەندی دەکات، بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

س.س

Comments are closed.