تۆڕە سیخوڕییەکەى میت و پاراستن لە شنگال دان بە کردەوە چەپەڵەکانیاندا دەنێن

ناوەندی هەواڵەکان

بەدەستگیركردنی سیخوڕان پلانی هاوبەشی پەدەكە و میتی تورك بۆ كوشت و بڕین لە سنوری خۆبەڕێوەبەری هەڵوەشایەوەو ئەوانەی دەستگیركراون دان بەوەدا دەنێت چۆن لەلایەن پەدەكە و میتەوە ڕاهێنراون و پارەیان پێدراوە بۆ بە ئامانجگرتنی پێشەنگانی گەلی ئێزیدی.

پەدەکە لەدوای هەڵهاتنی لە شنگال و جێهێشتنی ئێزدییەکان لەبەردەم کۆمەڵکوژی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤، جارێکی تر نەیتوانی بگەڕێتەوە و گەل نەیهێشت پێ بخەنەوە ناو شەنگال، بۆیە بە هاوکاری میت و پاراستن تۆڕی سیخووڕییان دروستکرد، بۆ چاندنی تۆوی خیانەت و سیخووڕی لە ناو ئێزیدییەکاندا، لە ساڵی ٢٠١٧وە بۆردوومان و تەقینەوە و شەهیدکردنی پێشەنگانی ئێزیدی و ناوەندەکانی خۆبەڕێوەبەری هەمووی لە ڕێگای ئەم تۆڕە کراوە.

لە ٢٤ی مانگی ڕابردوودا بۆ ڕای گشتی ئاشکرابوو، کە یەکە تایبەتەکانی یەبەشە و هێزە ئەمنییەکانی شەنگال بە ناوی “ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوە” هەڵمەتێکیان لە دژی تۆڕە سیخوڕییەکانی میت و پاراستن دەستپێکردووە و لە ئەنجامدا بەشێک لە سیخوڕانی ئەم تۆڕە دەستگیرکراون.

ئەم تۆڕە لە دوو گرووپ پێکدێن، گرووپەکەی میت سێ کەسن، بەناوەکانی سەلما، باران و تەکین، گرووپەکەی پاراستنیش پێکدێن لە  دوو کەس بە ناوەکانی نەقیب شێرکۆ کە ناسراوە بە شێرۆ و ساڵح، ئەم دوو گرووپە تۆڕێکی هاوبەشی سیخوڕییان لە شەنگال و لەناو ئیزیدییەکان دروستکردبوو، لەدژی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و فەرماندە و پێشەنگەکانی ئێزیدی.

میت و پاراستن بە کردەیی لەساڵی ٢٠١٧وە دەستبەکاردەبن لەناو ئێزیدییەکان و کەلتوری سیخوڕی پێشدەخەن لەبەرامبەر بڕێک پارەی کەم، یەکەم ئێزیدی کە دەکەوێتە ناو ئەم تۆڕەوە هاوڵاتییەکی خەڵکی خانەسۆرە بەناوی فەیسەڵ جونۆ قاسم، کە بە ئەبو قاسم دەناسرێت، لەساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ خێزانەکەیدا دەچنە تورکیا و لەوێ لە ناو دەزگای سیخوڕی میت پەروەردە دەکرێت، دواتر لەدژی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان کار بۆ میت دەکات و ناوی خۆی دەکات بە شۆڕش.

هـ.ح

Comments are closed.