ناوەندی هەواڵەکان
لە ناوچەیەکی تورکیا، پیاوێک دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر منداڵێکی کچی دوو ساڵان و بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە لە نەخۆشخانە، گیانلەدەستدەدات.
لە شاری زۆنگوڵداکی تورکیا، پیاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵان دەستدرێژی دەکاتە سەر منداڵێکی کچی تەمەن دوو ساڵان، لەئەنجامدا منداڵەکە باری تەندروستی تێکدەچێت و پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
ڕووداوەکە ڕۆژی ١٨ی ئەممانگە بووە، کە دایکی منداڵەکە لەگەڵ کچە هەشت ساڵانەکەیدا چوونەتە مارکێتی نزیک ماڵیان، لەو کاتەدا دەستدرێژی کارەکە دەچێتە ماڵەکە و لە کاتی دەستدرێژی کردنە سەر منداڵەکەدا سەری دەکێشێت بە دیواردا بۆ ئەوەی بەئاگای بهێنێتەوە، بەو هۆیەوە منداڵە کچە دوو ساڵانەکە بێ هۆشدەبێت و پیاوەکەش هەڵدێت و دایکەکەش کچەکە دەگەیەنێتە نەخۆشخانە و پاش مانەوەی بۆ سێ ڕۆژ گیانلەدەستدەدات.
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە دەستدرێژی کارەکە دەستگیرکراوە، بەڵام شایەنی باسکردنە، لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا دەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵان (کچ و کوڕ) بەڕێژەی ٪٤٠٠ زیادی کردووە
ش. ئـ
Comments are closed.