کەنەکە شەڕی نێوان هەردوو پارتەکەی ڕۆژهەڵات شەرمەزار دەکات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو پارتى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، کۆمەڵەى زەحمەتکێشان و کۆمەڵەى شۆڕشگێڕان بەهۆی ناکۆکییەکانیانەوە لە گوندی زرگوێز شەڕ لەنێوانیاندا ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە کوژران و  کەنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەم کارەی شەرمەزار کرد

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا، شەڕی نێوان هەردوو کۆمەڵە و زەحمەتکێشانی شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند، کوشتنی ڕۆڵەی کورد بە دەستی کورد، شەرمەزار دەکەین

کەنەکە لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێت: ئەم کردەوەیە مەحکوم دەکەین و کوشتنی ڕۆڵەی کورد بە دەستی کورد، شەرمەزار دەکەین ، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لەم ڕوداوە لەم کاتە هەستیارەدا، داوا دەکەین لایەنە ناکۆکەکان بە لۆژیک و ڕۆحییەتی نیشتیمانی و تەبایی مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە نەخوازراوەدا بکەن، بەکارهێنانی چەک خۆکوژییە دەچێتە خزمەتی داگیرکەرانی کوردستان دەکات و برینی ناوخۆیی دەیان ساڵە دەکولێنێتەوە .

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم ڕوداوە نە لەبەرژەوەندی کۆمەڵە و ناوو ناوبانگی کۆمەڵەدایە، تەنیا دوژمنانی کورد و کوردستان کەڵک لەم جۆرە ناکۆکیانە وەردەگرن، بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشەکە و پێشگرتن لە هەر جۆرە ئاڵۆزییەکی تر، کەنەکە ئامادەیە ناوبژیوی هەردوولا بکات تا چارەسەری ناکۆکییەکان بکرێت .

ئەمە لەکاتێکدایە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تەقەیان لە بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆرشگێران کرد و لەئەنجامدا دوو کەسیان کوژرا و یەکێکی تریان بریندار بوو ، دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر لە شەڕەکەی نێوانیان لە گوندی زرگوێزی سەر بە شارەدیی تانجەڕۆی سلێمانی کۆتایی بە شەڕەکەیان هێنرا .

 

ر.س

Comments are closed.