چالاكوانێك: ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد پێشێلكردنی مادەی ٢٨ـی دەستووری عێراقە

ناوەندی هەواڵەكان

چالاكوانێکی بواری یاسا لە عێراق دەڵێت: ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووسی  ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز لەلایەن پەدەكەوە، ڕۆشنایی خستە سەر پێشێلكردنی مادەی ٢٨ـی  دەستووری عێراق، کە تایبەتە بە پاراستنی ئازادیی ڕۆژنامەنووسان.

عەلی مەیاحی، چالاكوانی مافی مرۆڤ لە بارەی ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی  بەشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز لەلایەن پەدەكەوە، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

عەلی مەیاحی ڕایگەیاند، ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز لەلایەن پەدەكەوە، ڕۆشنایی خستە سەر پێشێلكردنی مادەی ٢٨ـی  دەستووری عێراق، کە تایبەتە بە پاراستنی ئازادیی ڕۆژنامەنووسان.

ئاماژەی بەوەش كرد، دۆسییەی ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەكەوە ترسناكە، چونكە هێشتا چارەنووسی نەزانراوە، ئەمەش بە پێشێلكاریی دەستوور دادەنرێت، هەروەها پێشێلكارییەكی ڕوونی هەموو یاساكانی عێراقە.

ئەوەشی خستە ڕوو، لە چوارچێوەی دەستووردا هیچ لایەنێك ناتوانێت بە هیچ شێوەیەك هێرش بكاتە سەر ڕۆژنامەنووسان، هەموو ئەم كارانەی دژی سلێمان ئەحمەد ئیدانە دەكەین، هەروەها داوای لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە لە دۆسیەی ڕفاندنی سلێمان دەكەین.

سلێمان ئەحمەد هاوڵاتی ڕۆژئاوای كوردستانە و ماوەی پێنج ساڵە لە باشووری كوردستان دەژی و لەگەڵ ئاژانسەكەمان كار دەكات، لە ١ـی تشرینی یەكەم، بۆ بەشداریكردن لە پرسەی باوكیان و سەردانیكردنی خێزانەكەی، بە شێوەیەكی فەرمی چووبووە ڕۆژئاوای كوردستان، دوای گەڕانەوەی بۆ باشووری كوردستان، لە دەروازەی فیشخابوورەوە، لەلایەن هێزەكانی پەدەكەوە ڕفێندراوە بەبێ ئەوەی هیچ هۆكارێكی یاساییان هەبێت.

هـ.ئ

Comments are closed.