چین ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیریی ئێران و پاكستان دەربڕی

ناوەندی هەواڵەكان

باڵیۆزی چین لە ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ نێوەندگیریی لە نێوان پاكستان و ئێران، بە مەبەستی نەهێشتنی ئەو گرژییەی، كە بووە هۆی بۆردوومانكردنی یەكتر، هیوادارین لە ڕێگەی دانوستان و ڕێگەی ئاشتییانە ناكۆكی نێوانیان چارەسەر بكەن.

یانگ یوندۆنگ، باڵیۆزی چین لە ئێران لەبارەی ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ نێوەندگیریی لە نێوان پاكستان و ئێران، بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان، بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی دەدوێت.

یانگ یوندۆنگ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی جیۆ ڕایگەیاند: وڵاتەكەمان ئامادەیە بۆ نێوەندگیریی لە نێوان پاكستان و ئێران، بە مەبەستی نەهێشتنی ئەو گرژییەی، كە بووە هۆی بۆردوومانكردنی یەكتر، دەمانەوێت لە نێوان پاكستان و ئێران ڕۆڵێكی بنیاتنەر بگێڕین لە یەكلاكردنەوەی ناكۆكی نێوان هەردوو وڵات.

ئاماژەی بەوەش كرد، پاكستان و ئێران دوو گەورەترین وڵاتی ناوچەكە و جیهانی ئیسلامین، هەربۆیە چین هیوادارە لە ڕێگەی دانوستان و ڕێگەی ئاشتییانە ناكۆكی نێوانیان چارەسەر بكەن.

دوای ئەوەی تاران لە ١٦ی ئەم مانگە هێرشی كردە سەر پاكستان، لە وەڵامدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاكستان هێرشی كردە سەر ئێران، لە هێرشەكەشدا سێ منداڵ كوژرا و چوار ژنیش بریندار بوون.

هـ.ئ

Comments are closed.