بەهۆی مەترسی لافاو لە پێنج پارێزگای عێراق سبەینێ کرایە پشوو

ناوەندی هەواڵەکان

بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە لە هەریەکە لە پارێزپارێزگاکانی بابل، موسەنا، ئەنبار، دیالە و سەڵاحەدین، نەجەف سبەینێ کرایە پشووی فەرمی.

ئەسعەد موسلماوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بابل، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی خراپیی بارودۆخی کەشوهەوا، سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووە.

هەروەها ئەنجوومەنی پارێزگاى موسەنا بڕیاریدا سبەینێ، سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکان و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و ئاسایش، پشووی فەرمی دەبێت.

محەمەد نووری، پارێزگاری ئەنبار ڕایگەیاند، سبەینێ بەهۆی خراپیی کەشوهەوا دەوامی فەرمی  لەسەرجەم فەرمانگە حکومییەکان جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، ڕادەگیرێت.

لە پارێزگای دیالەش سبەی دەوامی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگاکە ڕادەگیرێت، هاوکات ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بڕیاریدا سبەی بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، جگە لە بەڕێوەبەرایەتییە ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان، دەوامی فەرمی ڕابگیرێت.

لای خۆشیەوە ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بڵاویکردەوە، سبەی بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بەردەوامی بارانبارین، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان پشووی فەرمییە.

ئەم شەپۆلی بارانبارین و مەترسی لافاوە پارێزگاکانى هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا لە هیچ پارێزگارو شارو شارۆچکەیەک نەکراوەتە پشوو.

هـ.ح

Comments are closed.