بەهۆی لافاوەوە لە دهۆک دوو کەس بێسەروشوێن بوون

ناوەندى هەواڵەکان

بەپێى زانیارییەکان، بەهۆی درووستبوونی لافاوەوە لە شارى دهۆک دوو کەس بێسەروشوێن بوون، ئەوەش لەکاتێکدایە، لەشەوى ڕابردووە شەپۆلێکى بەهێزى بارانبارین سنوورى شارى دهۆکى گرتووەتەوە.

بەپێى زانیارییەکان، بەهۆی درووستبوونی لافاوەوە لە شارى دهۆک دوو کەس بێسەروشوێن بوون.

هەر بەپێى زانیارییەکان، بەهۆى بارینى بارانى بەخوڕ لە دهۆک و دەوروبەرى ئاو چووەتە ١٠ ماڵەوە.

هەروەها، بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریى دەداتە هاوڵاتیان و داوا دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەشەوى ڕابردووە شەپۆلێکى بەهێزى بارانبارین سنوورى شارى دهۆکى گرتووەتەوە.

ئ.م

Comments are closed.