ناوەندى هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوى کردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێران دەکەین لە ڕێکەوتی ۲٠-۳-۲٠۲٤ بەهۆی ئەگەری درووست بوونی ناجێگیری لە کەش و هەوادا، هەربۆیە داوایان لێدەکەین خۆیان بە دوور بگرن لەو شوێنانەی، کە مەترسى درووستبوونى لافاویان لەسەرە و نەچنە ناوچە شاخاوییەکان لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆیان.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەى درووستبوونى لافاو لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان و شۆفێران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین لە ڕێکەوتی ۲٠-۳-۲٠۲٤ ئەگەری درووست بوونی ناجێگیریی لە کەش و هەوادا هەیە.
دەشڵێن، داوا لە شۆفێران دەکەین خۆیان بە دوور بگرن لەو شوێنانەی، کە مەترسىیی درووستبوونیى لافاویان لەسەرە و نەچنە ناوچە شاخاوییەکان لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆیان.
سەبارەت بە دەوامی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان داواکارین سبەینێ چوارشەممە سەردانمان نەکەن، چونکە مامەڵە کارگێڕییەکان و کارەکانی تۆمارکردن ڕایی ناکەین سەرجەم تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودا دەبن لەسەر شەقامەکان بۆ هاوکاری کردنی هاوڵاتییان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەکاتی هەر حاڵەتێکی لەناکاو دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە ۱۸۸ کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی بکەن
ئ.م
Comments are closed.