“مووچە لە هەواڵی بە پەلەوە بۆ مژدە”

شێرکۆ حەمە ئەمین

ئەم دەسەڵاتە چەتەییە و ئەم کابینە فاشیلەی ئێستا، بەتایبەتی لەدوێنێوە مەسروربارزانی وتی، چاوەڕێی مژدە بن و دابەشکارییەکی بۆ تەسلیم بوو، خۆڕاگر کرد، کە دیارە ئەوان تەسلیمبوون و خەڵکیش خۆڕاگرە.

ئێستا مژدەکە ئەمەبوو، مووچە دوای ٥٧ ڕۆژ دابەشدەکرێت، ئەو ڕاستییەی سەلماندەوە، جگە لە مەسرور بارزانی هەموو ئەوانی تر سەرلەقێنن و بڕیار تەنیا لای خۆیەتی و بەشدارانی تریش بە گیانی وەرزشییەوە قبوڵیانە و بەهانەشی بۆدێننەوە.

ئاخر، کە هەموو جار دوای نزیکەی دوو مانگ بووترێت بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت مووچە دابەشکرا یان بڵێت، چاوەڕێی مژدەبن، پێمان ناڵێن، دەسەڵاتی وەزیرەکانی دیکە، بەتایبەی لەم پرسەدا بەتایبەت وەزیری دارایی چییە؟

هەر بەڕاستی دوای ئەم مژدەیەتان، شایانی شیعرەکەی شێخ ڕەزان، کە دەڵێت …

چەرمی ڕووی هێندە قایمە…

ئ.م

Comments are closed.