لە مەخموور ئێشکگری بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان ٢٥٢ ڕۆژە بەردەوامە

مەخموور

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، کە لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣وە،  دەستی پێ کردووە، لە ڕۆژی ٢٥٢ـەمیندا بەردەوامە.

 لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣وە، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی ئێشکگری دەستی پێ کردووە و ٢٥٢ ڕۆژە بەردەوامە، ئەمشەو گرووپی ٥٠ـەمین دەستیان بە چالاکی کرد.

گرووپی ٤٩ـەیەمین بە مەڕاسیمێکی تایبەت لە ناو ڕێکخراوی گەنجان لە کامپی مەخموور، بە کۆبوونەوەی گەل بەیاننامەیەکیان پێشکەش کرد و کۆتاییان بە ئێشکگری خۆیان هێنا و دەوریان دا بە گرووپی ٥٠ـەیەمین.

لە بەیاننامەکەدا هاتبوو:

ئەم هەفتەیە هاوکاتە لەگەڵ هەفتەی قارەمانێتیی لەسەر ئەو بنەمایە لە کەسایەتی شەهیدانی ئەم یادە، سەرجەم شەهیدانی ئازادیی بەبیردەهێنینەوە، ئەمڕۆ ئەم ڕێگا و ڕێبازە لەلایەن هەزاران گەنجی کورد و ئازادییخوازیی دنیاوە درێژەی پێ دەدرێت، هەمووان دەزانن ماوەیەکی درێژە هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە، بەمهۆیەوە لە سەرانسەری کوردستان و دەرەوەی وڵات ئازادییخوازان لە ناو چالاکیدان، بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان.

ئێمەش وەک گرووپی ئێشکگری کامپی مەخموور، بە دڵ و گیان سڵاویان بۆ دەنێرین و لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شێلگیرانە تێدەکۆشین.

ب.گ

Comments are closed.