شارەزایەکى سەربازى: پەدەکە هەرگیز بڕوای بە ئاشتەوایی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی نەبووە

ناوەندى هەواڵەکان

لوقمان چاوڕەش شارەزاى سەربازى ڕایگەیاند، پەدەکە هێزێکە هەرگیز بڕوای بە ئاشتەوایی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی نەبووە، دەشڵێت، ئێمە کوشتەی ڕێکەوتنەکانی پەدەکەین، چونکە ڕێکەوتن لەگەڵ هێزە کوردیەکاندا درۆیەکی گەورەی ناو سیاسەتی ئەوانە.

لوقمان چاوڕەش شارەزاى سەربازى لە فەیسبوکى خۆى لەبارەى هەوڵەکانى پەدەکە بۆ تێکدانى ئاشتەواى نیشتیمانیى بەمجۆرە نووسراوێکى بڵاوکردووەتەوە.

ئەو شارەزاى سەربازییە لە نووسینەکەیدا باسى لەوەکردووە، پەدەکە هێزێکە هەرگیز بڕوای بە ئاشتەوایی سیاسیی و کۆمەڵایەتی نەبووە.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئێمە کوشتەی ڕێکەوتنەکانی پەدەکەین، چونکە ڕێکەوتن لەگەڵ هێزە کوردیەکاندا درۆیەکی گەورەی ناو سیاسەتیی ئەوانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا پەدەکە لەژێر ناوى کوردبووندا هاوکارى سەرسەختى دەوڵەتى تورکە بۆ داگیرکردنى خاکى باشوورى کوردستان و ئەنجامدانى هێرشەکانى، کە بەهۆیانەوە هاوڵاتیى مەدەنى شەهید و بریندار دەبن.

ئ.م

Comments are closed.