هونەرمەندێكی کورد لە ڕۆژهەڵات بەهۆی وتنی درووشمی “ژن ژیان ئازادیی” دەستبەسەر کرا

ناوەندی هەواڵەکان

بەهۆی وتنەوەى درووشمی “ژن ژیان ئازادیی”لە ئاهەنگی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هونەرمەندێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی محەمەد عەباس زادە دەستبەسەر کرا.

ڕێکخراوەکانى تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، محەمەد عەباس زادە، هونەرمەندێکی کوردە لە شاری ئیلام و تەمەنی ٣٥ ساڵە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەیەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هونەرمەندە کوردە دوای گەڕانەوەی لە ئاهەنگی نەورۆز لە شۆهانی مەلەکشای لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.

محەمەد عەباس زادە لە ئاهەنگی نەورۆز درووشمی”ژن ژیان ئازادیی” وتووە، بۆیە بەهۆی ئەو درووشمەشەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە، ناوبراو ساڵی ڕابردووش به‌ دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

محەمەد عەباسزادە پێشتر لەلایەن لقی ١٠٣ـی دادگای تاوانەکانی و لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیلام بە هۆکاری خوێندنی ئەو سروودە بە دوو ساڵ بەندکران سزا درابوو کە ئەم سزایە لەلایەن دادگاوە گۆڕا بۆ دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێندراو، دوو ساڵ قەدەغە کردنی چونە دەرەوەی لە ئێران، پێبژاردنی بڕە پارەیەک.

عەباس زادە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠١ـی دادگای تاوانەکانی دوی ئیلام بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە” بە ڕەخنەگرتن لە هێرشە کیمیایەکان بۆ سەر قوتابخانەکان” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە یەک ساڵ بەندکران و پێبژاردنی ٢٤ ملیۆن تمەن سزادرا.

هـ.ح

Comments are closed.