داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینار بووە

ناوەندی هەواڵەكان

ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بڵاو كردەوە، كە كۆی گشتیی داهاتەكە چوار ملیار و ٥٣ ملیۆن و ٥١٣ هەزار و ٧٨٧ دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی خشتەی داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان  بڵاوكردەوە.

بە پێی خشتەكە، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە ڕۆژی ٢٣ی ئاداری تاوەكو ٢٩ی ئاداری چوار ملیار و ٥٣ ملیۆن و ٥١٣ هەزار و ٧٨٧ دینار بووە، هەروەها كۆی گشتیی داهاتەكەش بە شێوەی نەختینە بووە.

جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی ١٥ـی كانوونی یەكەمی٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی كەوتە كار و لە ئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی شەفافییەتەوە ئاگاداری داهاتی ڕۆژانەی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدرەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بن.

هـ.ئ

Comments are closed.