ئۆکراین خستنە خوارەوەی ٥٨ درۆنی ڕووسیای ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکی هێزی ئاسمانی ئۆکراینا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سیستەمی بەرگری وڵاتەکەی ٥٨ درۆن و ٢٦ مووشەکی رووسیان تێکشکاندووە و دەشڵێت:

ئەمڕۆ سەرۆکی هێزی ئاسمانی ئۆکراینا ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە نوێترین هێرشە درۆنییەکانى ڕووسیا بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرۆکی هێزی ئاسمانی ئۆکراینا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ڕووسیا بە ٥٨ درۆن و ٢٦ مووشەکی کرۆس هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرجەم هێرشەکانی ڕووسیا پوچەڵکراونەتەوە و درۆن و مووشەکەکانیان تێکشکاندووە.

لای خۆشییەوە وەزارەتى بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لە باشووری ڕووسیا ١٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی ئۆکراینیان تێکشاندووە پێش ئەوی ئامانجەکانیان بپێکن.

ئاماژەى بەوەشکردوە،  هەوڵێكی نوێی كیێڤیان بۆ دەستپێكردنی هێرش بە مووشەكی RM-70 Vampire چیكی پووچەڵكردووەتەوە، كە هێزەكانی ئۆكراین لە ڕێگەی ١٥ مووشەكەوە هێرشیان كردبووە سەر ناوچەی بێلگۆرۆد لە باشووری ڕۆژئاوای ڕووسیا.

ئاماژە بەوەشكراوە،  لە ڕێگەی سیستەمی بەرگریی ڕووسیاوە ئەو ١٥ مووشەكەی ئۆكراین خراوەتەخوارەوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێ كردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هـ.ح

Comments are closed.