پەیوەندى خواردنى گۆشت و بەردى گورچیلە چییە؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر گۆران فریاد دەڵێت، یەکێک لە هـــۆکارە گرنگەکانـــی درووستــبوونی بەردی گورچـیلە بریتییە لـە زیادخــواردنـــی گۆشــت بە بێ جـــیاوازی جـــا گۆشتــی سـوور، ماســـی، باڵــندە بێت جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە، دەشڵێت،

یەکێک لە هـــۆکارە گرنگەکانـــی درووستــبوونی بەردی گورچـیلە بریتییە لـە زیاد خــواردنـــی گۆشــت بە بێ جـــیاوازی جـــا گۆشتــی سوور، ماســـی، باڵــندە بێت جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە.

لێرەدا ئەمەوێت تیشــک بخەمە ســەر هـــەڵـــەیەکی زەق و باوی کۆمەڵـــگە، ئەویش ئەوەیە دەوتـــرێ تەنــها گۆشــــتی ســـوور زیانی هەیە و دەبێتە هۆی درووســـتبوونــی بەردی گورچـــیلە.

لەوەڵامـــدا دەڵێــین نەخێر گۆشـــتی ســـوور، باڵـــندە، ماســـی هەریەکە بەڕێژەیەکــی جــیا کاریگەری خراپیان هەیە لەســەر درووستبوونـی بەجــۆرێک زۆر خـــواردنـــی دەبێتە هـــۆی حاڵەتێک لەوانەش:-

یەکەم- ترشاندنــی مـــیزی کەســـەکە.

دووەم- دەبێتە هــۆی بەرزبــوونەوەی ڕێژەی Uric Acid لە خوێن و مــیزدا، بێگــومان ئەمەش دەبێتە هـــۆی ئەوەی، کە مـــاددە کانزایەکانی ناو میز بارگاوی ببن و کێـش ببن بۆ یەک بەهــــۆی ئەم تــرش و تفــتیەوە، کــە درووســت دەبـــن لە مـــیزەکەیـــا ڕاســتەوخۆ ئـــاســـانکاری دەکەن بۆ درووستبونی بەرد.

سێیەم- گومان لەوەدا نییە، کە گۆشتی سوور کاریگەری زیاترە بۆ درووستــبوونی بەرد بەراورد بە گۆشــــتی باڵــندە و مریشــــک، بەڵام بە گشتی هەموو گۆشتەکان بەهۆی زۆری ڕێژەی پـــرۆتینەوە هــەریەکـــە و بە ڕێـــژەیەک بەرپـــرس و کاریگەرن بۆ درووستبونی بەردی گورچیلە ئەوەش بەپێى ئەوەى بۆ ئەوکەسانەی ئاو کەم دەخۆنەوە، بۆ ئەو کەسانەی لەناوچە گەرمەکاندا ئەژین، بۆ ئەوانەی، کە پێشتر بەردی گورچیلەیان هەبووە.

ئ.م

Comments are closed.