شەعلان کەریم لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کشایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

شەعلان کەریم پەرلەمانتاری حزبی تەقەدوم ڕایگەیاند، كشانەوەی خۆی لە کاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند و دەشڵێت: وەک پەرلەمانتار و ئەندامێک لە ئەندامانی پەرلەمان بەردەوام دەبم.

شەعلان کەریم پەرلەمانتاری حزبی تەقەدوم لە بارەی کشانەوەی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە.

شەعلان کەریم لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: كشانەوەی خۆم لە کاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنم.

هەروەها وتیشی: وەک پەرلەمانتار و ئەندامێک لە ئەندامانی پەرلەمان بەردەوام دەبم لەو ماوەیەی پەرلەمانی عێراق ماویەتی و داوا دەکەم پەرلەمان کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ دیارکردنی ئەو پۆستە ئەنجامبدات.

شەعلان باسی لەوەشکرد، هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەی لە پێناو سەقامیگیری سیاسی و دروستبوونی هاوسەنگی نێوان حزبەکانی عێراقە لە بارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانەوە.

جێگای ئاماژەیە شەعلان کەریم لە حزبی تەقەدوم لە ١٣ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە دانیشنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانەوە، لە خولی یەکەمی دەنگدانەکەدا توانی ١٥٢ دەنگ بەدەست بهێنیت لە کۆی ٣٠٠ دەنگ، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی چەند پەرلەمانتارێکەوە پەرلەمان خولی دووەمی دەنگدانەکەی دواخست بۆ کاتێکی نادیار و تا ئێستا هیچ کەس بۆ ئەو پۆستە هەڵنەبژێردراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.