ناوەندی هەواڵەکان
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلەی ڕێختەر لە ناوچەی سولوسەرای تۆکات لە تورکیا ڕوویدا، بە پێی سەرچاوەکان بوومەلەرزەکە لە زۆربەی شارەکان هەستی پێکراوە.
ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و فریاگوزاریی توركیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ڕایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥.٦ پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر پارێزگای تۆكاتی له باكووری توركیا هه‌ژاند و تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
بوومەلەرزەکە لە ناوچەی سولوسەرای سەر بە ناوچەی تۆکات لە تورکیا ڕوویداوە و بە پێی ڕاگەیاندراوەکە کاتژمێر ٦:١١ خولەک لە قووڵایی ٥.٩٩ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
بوومەلەرزەکە لە سێواس، سامسون، قەیسەری، چۆروم و شارەکانی دەوروبەری هەستی پێکراوە.
ب.گ
Comments are closed.