ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: هێرشکردنە سەر ڕەفح ڕەتدەكەینەوە

ناوەندی هەواڵەكان

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوی كردەوە، داوا لە ئیسرائیل و حەماس دەكات، لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستێك ڕێكبكەون، دەشڵێت، بە هەموو شێوەیەكیش هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفح ڕەتدەكەینەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفح ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، داوا لە ئیسرائیل و حەماس دەكەین، لە پێناو خەڵكی لێقەوماو و كەسووكاریی بارمتەکان لەسەر ئاگربەست و ئازادكردنی دیلەكان ڕێكبكەون.

ئاماژەی بەوەشكرد، نەتەوە یەكگرتووەكان بەهەموو شێوەیەك دژی هێرشی ئیسرائیلە بۆسەر شاری ڕەفح.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئیسرائیل هەموو ئامادەكارییەكانی بۆ هێرشكردنە سەر شاری ڕەفح تەواو كردووە، دەیەوێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێرش بكاتە سەر ئەو شارە، نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپیش هۆشداری ڕوودانی كارەساتێكی گەورە دەدەن لە شارەكە، لە ئەنجامی هێرشكردنە سەر شاری ڕەفح.

هـ.ئ

Comments are closed.