ناوەندی هەواڵەکان
چالاکی ئێشکگری دادپەروەریی ئامنیە شەنیاشار لە ٧٩ـەیەمین ڕۆژیدا لە بەردەم بینای وەزارەتی دادی تورکیا بەردەوامە و ئەمڕۆ دەم پارتی و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادیی بەشداری چالاکییەکە بوون.
ڕۆژی ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠١٨ پاسەوان و کەسوکاری نوێنەری پێشووی ئاکەپە، ئیبراهیم خەلیل یڵدز، لە ناوەندی شاری پرسوس سەر بە ڕحا هێرشیان کردە سەر دوکانی بنەماڵەی شەنیاشار، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا هاوسەر و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژران.
ئامینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار کە لەو هێرشەدا بە سەلامەتی ڕزگاریان بووە، ئیشکگریی دادپەروەرییان گواستووتەوە بۆ بەردەم وەزارەتی داد و چالاکییەکەیان لە ٧٩ـەیەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
ئەمڕۆش وتەبێژی هاوبەشی کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی، سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل و ئەندامانی کۆمسیۆن و کۆمەڵگەی پارێزەرانی ئازادیی (OHD) سەردانیان کردن و پشتگیریان لەم بنەماڵەیە کرد.
ب.گ
Comments are closed.