ئەمریكا نەیهێشت فەڵەستین ببێتە ئەندامى ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان

ناوەندی هەواڵەكان

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە ئەندام بوونی فەڵەستین لە ئەنجوومەنەكە كۆبووەوە، بەڵام ئەمریكا ڤیتۆی خۆی بەكارهێنا و ڕێگری لە ئەندام بوونی فەڵەستین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد.

میدیا جیهانییەكان لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بە مەبەستى ئەندامێتى فەڵەستین لە ئەنجوومەنەكە زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.

میدیاكان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە ئەندام بوونی فەڵەستین لە ئەنجوومەنەكە كۆبووەوە، بەڵام نەیتوانی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەك پەسەند بكات، كە داوای ئەندامێتی فەڵەستینى لە ئەنجوومەنەكە کرد.

ئاماژە بەوەش كراوە، ١٢ وڵات دەنگیان بە ڕەشنووسی بڕیارنامەی قبوڵكردنی ئەندامێتی فەڵەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان دا و دوو وڵاتیش دەنگیان نەدا.

دەشڵێن، ئەمریكاش ڤیتۆی خۆی بەكارهێنا و ڕێگری لە ئەندام بوونی فەڵەستین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد.

پێشتر ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردبوو، ڕازی نابێت بە ئەندامێتی فەڵەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان.

جێگەی ئاماژەیە، پێشتر چەند وڵاتێك بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل هەوڵەكانیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێك بۆ فەڵەستین چڕ كردبووەوە، بەڵام ئیسرائیل سەرجەم ئەو هەوڵ و داواكارییانەی ڕەتكردەوە.

هـ.ئ

Comments are closed.