ڕێکخراوی سارا هێرشەکەی کۆبانێیان شەرمەزار کرد

ناوەندی هەواڵەکان

ڕێکخراوی سارا هێرشەکەی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی داگیرکەری تورک-یان لە کۆبانێ شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، بانگەوازیی لە گەل دەکەین بەرامبەر ئەم هێرشە نائەخلاقییانەی بەتایبەت بەرامبەر ژنان دەکرێن، بێ وەڵام نەمێنن و هەڵوێست نیشان بدەن.

شەوی ڕابردوو، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنی لە گوندی عێنبەتێی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ بۆردوومان کرد، بەهۆی هێرشەکەوە عەلی مستەفا و هاوسەرەکەی بە ناوی حەلیمە محەمەد برینداربوون.

لە دژی ئەو هێرشە ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سەر ژنان، لە کۆبانێ گردبوونەوە و بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزاریان کرد.

ئەندامی کۆنگرەی ستار پەیمان عەلوش، لەبەردەم بینای ڕێکخراوی سارا، ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو،”دوێنێ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سارا و هاوژینەکەی بوونە ئامانجی دەوڵەتی تورکی فاشیست و بە سەختی برینداربوون وەک دەزانرێت، دوێنێ ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکەش بوو”.

ئاماژەی بەوەشدا، “بانگەواز لە تەواوی گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنان و هەموو پارتە سیاسییەکانمان دەکەین، بەرامبەر ئەم هێرشە نائەخلاقییانەی بەتایبەت بەرامبەر ژنان دەکرێن، بێ وەڵام نەمێنن و هەڵوێست نیشان بدەن”.

ب.گ

Comments are closed.