ئەمبوڵانسی نەخۆشخانەیەکی سلێمانى لە ڕێگەی بەغدا وەرگەڕاو سێ کەس گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هەواڵەکان

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەمبوڵانسێکی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی شاری سلێمانى لەکاتى گواستنەوەى نەخۆشەکە بۆ بەغدا لە ڕێگا وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

نەخۆشخانەى بەخشین کە نەخۆشخانەیەکى ئەهلییە لە شاری سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمبوڵانسێکیان کە ژمارەیەک نەخۆشی بۆ شاری بەغدا گواستووەتەوە، لەڕێگای بەغدا تووشی ڕوویداوی هاتووچۆ بووە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە، کە دوێنێ هەینى دوو ڕووداوی هاتوچۆ لەسەر رێگای دووکان بەهۆی ڕووداوێکەوە ١١ کەس بریندار بوون و لە رێگای دەربەندیخانیش دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

هـ.ح

Comments are closed.